داهاتی نانەوتی سلێمانی ١٣ ملیار دینار کەمیکردووە

بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر، داهاتی نانەوتی سلێمانی ١٣ ملیار دینار کەمیکردووە.

بە پیی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی دەکات، داهاتی نانەوتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین  ٨ ملیار و ٨٦٣ ملیۆن و ٥٣١ هەزار و ٥٥٢ دینار بووە.

ڕوونیشیکردەوە کە  ٧٢%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و٢٨%ـی چەك بووە.

داتاکانی ماڵپەڕەکە دەریدەخەن کە داهاتی هەفتەی ڕابردوو بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێش خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

پێشتر ماڵپەڕەکە بڵاویکردبووەوە کە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین لە ڕۆژانی نێوان ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤  تا ٢٩ی تشرینی دووەم بڕی ٢١ ملیار و ٢٠١ ملیۆن و ٩٧٢ هەزار و ٨٣ دینار بووە.



PM:04:44:06/12/2024