لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكرد

بەیانی ئەمڕۆ خۆپیساندانی مامۆستایانی نارازی لە سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان دەستیپێکرد و داوای خەرجکردنی مووچەکانیان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندانی مامۆستایان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای شاری سلێمانی دژی دواكەوتنی مووچەكانیان دەستیپێكرد. 

مامۆستایان هۆشداری بە حکومەت دەدەن لە ئەگەری پێنەدانی مووچەکانیان لە خۆپیشاندان و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن بەردەوام دەبن.



AM:10:49:07/12/2024