گەرمیان.. بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسی تر برینداربوون

بە هۆی ڕووداویکی هاتوچۆوە لە گەرمیان دوو کەس گیان لە دەستدا و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مازدا و تۆیۆتا کۆرۆلا، لەنزیک گوندی گاکوڵ پێکیانداداوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوون.

باس لەوەشکراوە، لە ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە دووکەسیش بریندابوون، پێنج بریندارەکەی دیکە لە ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکەدابوون.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت" بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە".





PM:03:03:07/12/2024