نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەسەد هاتنە خاکی عێراقەوە

کەمێک لەمەوبەر میدیا عێراقییەکان هەواڵی هاتنی نزیکەی دوو هەزار سەربازی سووریایان بۆ عێڕاق بڵاوکردەوە.

بەپێی هەوڵێکی سۆمەریە نیوز، کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردووەتەوە" زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ئەندام و ئەفسەری سوپای سووریا ڕێگەیان پێدراوە لە دیوی عێراقەوە بچنە ناو خاکی عێراقەوە ئەمەش دوای ئەوەی مۆڵەتیان بۆ وەرگرتوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە،هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاڵۆزی دەروازەی ئەل قائیم بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە خێرایەی ڕوویداوە.



PM:05:28:07/12/2024