مەزڵوم عەبدی فەرمانی لێبوردنی گشتی لە دێرەزۆر دەرکرد

مەزڵوم عەبدی فەرمانی لێبوردنی گشتی لە دێرەزۆر دەرکرد و ڕاشیگەیاند هێزەکانی سوریای دیموکرات پابەندن بە پارێزگاریکردن لە خەڵکی ناوچەکە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی لە ماڵپەرت تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوکردەوە و  ڕایگەیاند"  لەگەل پێشکەوتنی هێزەکانمان لە دێرەزۆر و بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە لەم گۆرانکارییە مەیدانیانەی روودەدات، ئێمە لای خۆمانەوە  لێبوردنێکی گشتی  بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە دەردەکەین و هاوکات داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکەین هاوکاریمان بکەن بۆ پاراستنی ئارامی و ئاشتی.

مەزڵوم عەبدی  جەختیشدەکاتەوە لەوەی هیزەکانی رۆژئاوا پشت دەبەستن بە ڕۆڵی خەڵک و خێڵەکان بۆ بەرگریکردن لە دروستبونی گرژی لە ناوچەکە.

دووپاتیشیکردەوە” هێزەکانی هەسەدە بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی خەڵکی ناوچەکە".




PM:08:35:07/12/2024