سی ئێن ئێن: بەشار ئەسەد لە سوریا نەماوە


کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە: هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەوەی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ماوەتەوە لەبەردەست نییە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، هێزەکانی پاسەوانی سەرۆکایەتی سوریا لە شوێنی تایبەت بە خۆیان نەماونەتەوە ئەوەش بەڵگەیەکە  بۆ ئەوەی بەشار ئەسەد دیمەشقی پایتەختی سوریای جێهێشتبێت.

پێشتریش هەندێک لە میدیاکان لەنێویاندا ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویانکردەوە کە ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار ئەسەد لەگەڵ سێ منداڵەکەی هەفتەی ڕابردوو بەرەو ڕووسیا هەڵاتوون، بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوو زڕبرای بەشار ئەسەد بەرە ئیمارات هەڵاتوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرۆکایەتیی سووریا لە راگەیەندراوێکدا پیشتر ڕایگەیاندبوو، هەموو ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەکاتەوە، گوایە بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا دیمەشقی بەجێهێشتبێت




PM:11:14:07/12/2024