باری نائاسایی لە رۆژئاوای کوردستان راگەیەنرا

دوای کەوتنی ڕژێمی ئەسەد، خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باری نائاسایی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، خۆبەڕێوبەریی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە هێزە ئەمنیەکان و پارت و ڕێکخراوەکان کرد لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدا بن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخەی بە هۆی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا هاتووەتە ئاراوە.

خۆبەڕێوەبەریی داواشی لە هەموو لایەنەکان کرد گوند و شارەکانیان لە هەر مەترسییەک بپارێزن.

ئەم ڕاگەیەندراوە دوای ئەوە هات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکان توانییان بچنە دیمەشقی پایتەختی سووریاوە و کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند.



AM:09:09:08/12/2024