بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە
دواکەوتنی موچەکانیان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان
ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یەکەم
ڕۆژی دەستپێکی دەوامی فەرمی، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی
بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.
زیاتر لە دوو مانگە مووچەی
فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و وێڕای هاتنی 761 ملیار
دینار لە بەغدادەوە وەک مووچەی مانگی 10، بەڵام بەنیانووی کورتهێنان حکومەتی هەرێم
دابەشی نەکردووە.