سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد سلێمان، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لە راگەیەنراوێکدا داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمیر 11ی پێشنیوەڕۆی سێشەممەی داهاتوو لە پەرلەمان ئامادە بن.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو یەکەم دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا پەرلەمانتاران سویندی یاساییان خوارد.
دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه، سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ هه‌رسێ پۆسته‌كانی (سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سكرتێری په‌رله‌مان) كرده‌وه و له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ ئه‌م پۆستانه پێشکەش كران.