سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ڕایدەگەیەنێت" كۆتایی هات به ڕژێمه دیكتاتۆر و خۆسه‌پێن و خوێن‌ڕێژ و میراتییه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و فڕێدرایه زبڵدانی مێژووه‌وه".
عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ كۆتایی هات به ڕژێمه دیكتاتۆر و خۆسه‌پێن و خوێن‌ڕێژ و میراتییه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دوو حیزبی به‌عس و فڕێدرایه زبڵدانی مێژووه‌وه، وه‌ك سه‌رجه‌م حوكم و ڕژێمه خۆسه‌پێن و خوێنڕێژه‌كانی دیكه‌ی پێشووی و خه‌ڵكی چه‌وسێنراوه و سته‌ملێكراوی سووریا، به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، له‌و كابووس و مڵۆزمه ٦١ ساڵییه ده‌ربازبوون".
ڕاشیگەیاندووە" ئێستاش سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و حیزب و ڕژێمانه‌ی له ڕابردوودا پشتگیری ئه‌و ڕژێمه‌یان كرد و به ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ و په‌نهان و ئاشكرا، جگه له گوناهباری شه‌رمه‌زاری دنیا و لای خه‌ڵك، هیچیان نه‌چنیه‌وه".
دەشڵێت" بۆ هه‌موو دنیاش جارێكی دیكه ده‌ركه‌وت كه سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌واره و ڕژێمانه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆیان ناوه‌ستن و له باوه‌شی گه‌رمی خه‌ڵك و میلله‌ته‌كانیاندا نین و له‌بن باڵی ده‌وڵه‌ت و هێزه ده‌ره‌كییه‌كاندان، به‌رگه‌ی ڕاپه‌ڕینێكی چه‌ند ڕۆژه‌ی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری تووڕه و بێزار ناگرن، له‌مه‌شدا عیبڕه‌ت و په‌ندێكی گه‌وره هه‌یه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و عێراق".
عەلی باپیر وتیشی" هیوادارین خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی سوریا، دوای قوتاربوونیان، به‌ره‌و خێر و خۆشی و ته‌بایی و هاوكاری نێوانیان بڕۆن و به ڕووحی تۆڵه و بوغز و غه‌ره‌ز پێكه‌وه ڕه‌فتار نه‌كه‌ن".