لە رووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای حاجیاوا ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و پۆلیسی ڕاپەرین دەڵێت باوک و هاوسەری ئافرەتەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامە.
دەقی راگەیەنراوی پۆلیسی ڕاپەرین
کاتژمێر ۳:۳۰ ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰۲٤/۱۲/۸ تەرمی ئافرەتێك بەناوی (ش،ف، أ) لە دایکبووی ساڵی ۱۹۹۸ پیشە ژنی ماڵ دانیشتووی قەزای حاجیاوا گەڕەکی ٥ی ئازار گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە دیاربووە.
بەپێی ووتەی شایەدەکان دوای گەڕانەوەی تاوانلێکراو بۆ ماڵی باوکی و دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ باوکی لە ئەنجامدا
باوکی بەناوی(ف، أ، ح) لە دایکبووی ساڵی ۱۹٦۷دانیشتووی قەزای حاجیاوا گەڕەکی کوردستان دەستڕێژی گولەی لە تاوانلێکراو کردووەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەس وکاری کرایەوە
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوەو بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەهۆی ڕوداوەکەوە بڕیاری دا بە دەست بەسەرداگرتنی چەکی بەکارتوو و ڕاگیرکردنی تۆمەتباران هەریەک لە باوکی تاوانلێکراو بە پێی مادەی (٤٠٥ لە یاسایی سزادانی عێڕاقی) و هاوسەرەکەی بەناوی(ڕ، ئ، ح) بەپێی مادەی (٤٠٥ بەدەلالەتی مادەی ٤٧ و ٤٨) لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین