باڤڵ تاڵەبانی لە میانی دیدار لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم ڕایگەیاند"پێویسته حكومهتی نوێ لهسهر بنهمای هاوسهنگی و دادپهروهری پێكبهێنرێت، لەبارەی دۆخی سوریاش دەڵێت" یەکێتی بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکات".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانونی یەکەم لە دیداری نێوان باڤڵ تاڵەبانی و کونسوڵی ئەمریکا لە دەباشان دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بە ئاڕاستەی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای هاوسەنگی و دادپەروەری پێکبهێنرێت و رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت، بە کارنامەیەکی بەهێز و دوور لە دەستێوەردانی حزبییەوە خزمەتی هەموو لایەک بکات و کارەکانی لەپێناو ئاوەدانیی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت.
لە دیدارەکەی سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکادا، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت سوریا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی بە وردیی چاودێریی رووداو و پێشهاتەکان دەکات، بڕوایانوایە پێویستە هەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و هەنگاو بەرەو قۆناغی داهاتوو بنێن.