وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل لەبارەی دۆزی کورد لە سوریا ڕایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کوردی سوریا لە هێرشی گروپە چەکدارەکان بپارێزێت
گدعۆن ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەم له پلاتفۆڕمی (X) رایگه‌یاند، لە وتوێژێک له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی له كۆماری چیك باسیان له رووداوه‌كان و دۆخی سوریا كردوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "هاوكات جه‌ختم له پێویستی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی كه‌مینه‌ی كورد له سوریا كرده‌وه كه ئێستا رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "كورد قاره‌مانانه شه‌ڕی داعشی كرد و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هێرشی چه‌كداره توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان بیان پارێزێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا کە لە لایەن تورکیا پشتیوانی دەکرێن خۆیان بۆ هێرش بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە سوریا ئامادە دەکەن و هەر ئەمڕۆکە هێرشیان کردە سەر منبج و ناوچەکانی دیکە.