جۆ بایدن: هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا دەمێننەوە

جۆ بایدن لە یەکەم لێدوانیدا دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ڕایگەیاند"ئەمە ساتێکی مێژووییە بۆ سوریا بۆ ئەوەی داهاتوویەکی رووناکتریان هەبێت، جەختیشی لە مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا کردەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەم لە یەکەم لێدوانیدا لەبارەی دۆخی سوریا وتی: "ئێستا گەلی سووریا دەرفەتێکی مێژووییان هەیە بۆ ئەوەی داهاتوویەکی روونتر بنیات بنێن. دەبێت ئەسەد رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێتەوە."
 
بایدن ئەسەدی بە "دیکتاتۆرێکی دڕندە" وەسفکرد کە "هەزاران سڤیلی بێتاوانی کوشت."
  
بایدن ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "بەشێک لەو گرووپانەی کە رژێمی ئەسەدیان رووخاند، مێژووی تیرۆر و پێشێلکاریی مافی مرۆڤیان هەیە. بەگوێرەی رەفتار و گوفتارەکانیان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەین."
 
لەبارەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا، بایدن دڵناییدا، هێزەکانیان لەوێ دەمێننەوە بۆ ئەوەی لە نەگەڕانەوەی داعش دڵنیابن.




PM:10:58:08/12/2024