تورکیا کۆمەڵکوژییەکی لە عەین عیسا ئەنجامدا و زۆربەی قوربانییەکان منداڵ و ژنن

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەین عیسا ١٢ ئەندامى یەک خێزان گیانیان لەدەستدا. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، کاتژمێر ١١ی شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردەسەر گوندی ئەلموستارەحا لە رۆژئاوای شاری عەین عیسا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بۆردومانەکە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١٢ هاوڵاتی مەدەنی کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون و ئەندامی خێزانێکن. 



PM:01:47:09/12/2024