ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان (سەرسەنگ و بامەڕنێ) بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لە نزیک گوندی سکرینێ بۆ کانیکا لە سنووری هەردوو ناحیەی (سەرسنگ و بامەڕنێ) ڕوویداوە کە ئامێرەکە لە ڕێگاکەدا چێنراوە و لەگەڵ تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکدا لە دوورەوە تەقیوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی ماددی بە ڕێگاکە گەیاندووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە زیانەکان یان کاردانەوەکانی ڕووداوەکە تا ئێستا ئاشکرا بکرێن.