وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" خشتەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ١٢ ڕەوانەی بەغدا کراوە".
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ڕایگەیاندووە" لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە".
بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە پرسە هەڵپەسێردراو و مشتومڕییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، بەو پێیەی پێدانی مووچە بۆ چەند مانگێک دوادەکەوێت بەهۆی ناکۆکییەوە.
هەروەها دارایی هەرێم تائێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەبارەی مووچەی هەردوو مانگی (١٠ و ١١) نەداوە.