رێباز حەملان: بە زووترین کات مووچە دابەشدەکرێت

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵ ڕوونکردنەوەی دەدا و دەڵێت" بە زووترین کات دەست بەداب ەشکردنی مووچە دەکرێت".

ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێڕاق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپاس و پێزانینی زۆر بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی مووچەخۆران و هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان، بە هەوڵی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، کە شەو و رۆژی خستوەتە سەر یەک لە پێناو مووچە و شایستە دارایییەکانی هەرێم، بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر هێڵ بوو وە بەتەقدیرەوە، محمد شیاع سودانی هاتە سەرخەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کورتهێنان.

ئاماژەی بەوەشداوە، پاش گفتوگۆیەکی زۆر لە بەغداد و پێداچوونەوەیەکی زۆر وردەکاری لەسەر تەرخانی بودجەو مووچەی هەرێم و فەسڵ و ماددەکانی بودجە، بەندە لە وەزارەتی دارایی بە تەنسیق و کاری رۆژانە توانیمان مووچەی مانگی ١٠ سەرف بکرێ کە ٧٦١ ملیار دینارە و مووچەی مانگی ١١  کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرف دەکرێت کە نزیکەی ٧٥٩ ملیار دینارە.

لەبارەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچە هەیە، ڕێباز حەملان وتی، مناقەلەیەک لە تەرخانکراوی هەرێم لە فەسڵی نۆ دەکرێت بۆ سەر فەسڵی یەکی مووچە، بۆ پرکردنەوەی بەشێکی کورتهێنانی مووچە ،چونکە هەرێم پێویستی بە ٩٩٦ ملیار دینارە بۆ مووچەی هەر مانگێک .

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمرۆ لە بەغداد لیستی مووچەی مانگی ١٢ مان گەیاندە وەزیری دارایی عێراق و وەزیر تەحویلی کرد بۆ تەدقیقکردن، و بە زووترین کات دەست بەدابەشکردنی مووچەکان دەکرێت .



PM:07:12:09/12/2024