دەنگی دوو تەقینەوە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بیسترا

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، دەنگی دوو تەقینەوە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بیستراوە.

میدیاکانی نزیک لە هەسەدە بڵاویانکردەوە کە لە قامیشلۆ دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیسترا و هەروەها دەنگی تەقینەوەش لە عامودە وچەند ناوچەیەکی دیەکی تری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بیسترا.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خاڵەکانی پشکنینی پێشووی ڕژێمیان بۆردومان کردووە.

ئەمە یەکەمجارە فڕۆکەکانی ئیسرائیل بگاتە ناوچە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان و دوێنێش ئیسرائیل چەندین ناوچەی سنوورییەکان و ئیدلبی بۆردوومانکرد و ئەمڕۆش پێشرەوی کردووە بۆ داگیرکردنی هەندێک ناوچە لە جۆلان .





PM:10:36:09/12/2024