لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای توركیا بۆسەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان تائێستا ١٧ كەس گیانیان لەدەستداوە.
هێزەكانی ئاسایشی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئەنجامی هێرشەكانی دوێنێی دەوڵەتی توركیا بۆسەر گوندەكانی كۆبانێ و زیرگان و موستەریحەی سەر بە عەین عیسا، ژنان و منداڵ شەهیدبوون".
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەكان و رێكخراوە مرۆییەكان دەكات، بە خێرایی هەنگاوبنێن و كۆتایی بە هێرشەكانی توركیا دژی هاوڵاتییانی مەدەنی بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشی ئاسمانی دوێنێی سوپای توركیا، ١٧ كەس لە عەین عیسا و كۆبانێ گیانیان لەدەستداوە كە ١٢ کەسیان ئەندامی یەك خێزانن و شەشیان منداڵ بوون.