وەزارەتى دارایى هەرێم ڕایدەگەیەنێت" کێشەى گواستنەوەى پارە بۆ تەواوکردنى مووچەى سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆران چارەسەر کراوە".
وهزارهتی دارایی و ئابوری ههرێم، کەمێک پێش ئێستا له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" دوای سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و بردنی لیستی موچەی مانگی (کانونی یەکەم) بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ، دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان لە گەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوانە توانیان کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ موچە چارەسەر بکەن و ڕۆژی دووشەممە ٩ی كانوونی یهكهمی ٢٠٢٤ لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە فرمانی گواستنەوەکە دەرچوو".
دارایی هەرێم دەشڵێت" تیمەکەمان بە بەردەوامی لەسەر هێڵە بەمەبەستی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و گەیشتنی پارەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دروستکراوە".