ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە هێرۆ عەتار کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی چووه پهرلهمانی كوردستان و بڕیاری حیزبەكەی شكاند، لە کاتێکدا حزبهكهی بڕیاریداوه نهچێته پهرلهمان و ڕایگەیاند" پهرلهمانی كوردستان پێشوهخت دیزاین كراوه".
دوای بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەر بۆیە بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکەی کردووە و بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری".