وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوا راگرتنی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سەر بە توركیا بۆ سه‌ر كورد له مه‌نبج دەکات.
گدعۆن ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له پلاتفۆڕمی (X) گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: "كورد ئازایانه شه‌ڕیان له دژی داعش كرد".
وتیشی: "پێویسته كورد وه‌ك هێزێك بۆ پاراستی هاوسه‌نگی له داهاتووی سوریادا بمێنێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر مه‌نبج پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه به‌رامبه‌ر به كورد".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە رۆژی یەکشەممە بەهۆی هێرشی ئاسمانی سوپای توركیا، ١٧ كەس لە عەین عیسا و كۆبانێ گیانیان لەدەستداوە كە ١٢ کەسیان ئەندامی یەك خێزانن و شەشیان منداڵ بوون. ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان هەروەها داوای لە هێزە نێودەوڵەتییەكان و رێكخراوە مرۆییەكان دەكات، بە خێرایی هەنگاوبنێن و كۆتایی بە هێرشەكانی توركیا دژی هاوڵاتییانی مەدەنی بهێنن.