وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت دواکەوتنی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەڵێت، "بەغدا بیانوی جۆراوجۆی هەیە بۆ نەناردنی موچە".
ئەمڕۆ ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بیانوی جۆراوجۆر هەیە بۆ نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە بەغدا مووچە بنێرێت، چونکە چیتر قابیلی قبووڵکردن نییە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوابکەوێت و هیچ بیانوویەکیش پەسەند نییە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا موچەی مانگی ١٠ و ١١ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەکراوە و ٧٠ رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ دا تێپەڕیوە.