عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" كه عێراق بڕیارێكی گرنگی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت" پێشتر عێراق ٧٦١ ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی ١٠ ناردووه، ئه‌مڕۆ ٤٣٠ ملیاری ناردووه و هه‌فته‌ی ئاینده‌ش ٧٥٤ ملیار دیناری تر بۆ مووچه‌ی مانگی ١١ده‌نێرێ".
ده‌شڵێت" به‌وشێوه‌یه عێراق ترلیۆنێك و ٩٤٥ ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ مووچه‌ی دوو مانگ و بۆ ئه‌وه‌ی دوو مووچه بدرێت ته‌نها ٤٥ ملیار دینار كه‌مه و به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌توانن له داهاتی ناوخۆ بیخه‌نه‌سه‌ری".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له به‌رامبه‌ردا به‌غدا داوای ٥٠٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ده‌كات".
بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن:https://fb.watch/wo6DPmYyWF/