باوکی ئەو کچەی کە ماوەیەک پێش ئێستا تەرمەکەیان لەماڵی خەزوری دۆزیەوە: کچەکەم خینکێندراوە

باوکی ئەو کچەیە کە ماوەیەک پێشئێستا تەرمەکەیان لەماڵی خەزوری دۆزیەوە ئەمڕۆ قسەی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن کرد و دەڵێت" کچەکەم لە ماڵی خەزوری خینکێندراوە و تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە".

هەروەها وتیشی " کە یەکەم شت کجەکەمیان بەر لە کوشتن ئازاری جەستەیی داوە و دواتر خینکاندوویانە و لە ساعەت ٨ شەوەوە کوژراوە، بەڵام ساعەت ١١ شەو منیان ئاگادار کردووەتەوە". 

بە وتەی باوکی ئەم کچە کە چەندین بەڵگەیان لەبەردەستە کە" خیانەتی زەوجی لێکراو و پێشتریش هەڕەشەی کوشتنی " لێکراوە.

باوکی ئەم کچە لە رێگای میدیاکانەوە داوا دەکات کە دۆسییەی کچەی بەلاڕیدا نەبردرێت و یەکڵایی بکرێت. 





PM:06:23:10/12/2024