فەرماندەی سێنتکۆم گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان و سەردانی هێزەکانی ئەمریکای کرد و دواتر لەگەل بەشێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سەریای دیموکرات کۆبووەوە.
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی کانوونی یەکەم ژەنەراڵ مایکل کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا(سێنتکۆم) گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان و سەردانی هێزەکانی ئەمریکای جێگیر لە ناوچەکەی کرد.
میدیاکان ئاشکراشیان کردوە کۆرێلا هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوابەدوای کۆنتڕۆڵکرانی دیمەشق و ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هەڕەشەی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی لایەنگری تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات زۆرتر بووە و لە ڕۆژانی رابردوو هێرشکرایە سەر منبج و هەر ئەمڕۆکە پەلاماری کۆنانێ دراوە.
پێشتریش بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکی جەختیان کردبووە لەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک هاوپەیمانێکی واشنتۆن لە جەنگ دژی داعش پێگەیەکی ستراتیجیان هەیە و پێویستە بپارێزرێن.