مەزڵوم عەبدی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی کاتی لە دیمەشق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و وتی" ئێمە لەرێگەی ئەمریکاوە پەیوەندیی لەگەڵ هێزەکانی تەحریری شام دەبەستین و ئامادەین بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق".
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی کانوونی یەکەم لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی حەدەسی عەرەبی رایگەیاند، ئێمە لەرێگەی ئەمریکاوە پەیوەندیی لەگەڵ هێزەکانی تەحریری شام دەبەستین و ئامادەین بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لێدوانی بۆ کەناڵی حەدەسی عەرەبیدا و رایگەیاند، ئێمە لەرێگەی ئەمریکاوە پەیوەندیی لەگەڵ هێزەکانی تەحریری شام دەبەستین و ئامادەین بۆ بەستنی پەیوەندیی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق.
مەزڵوم عەبدی راشیگەیاند، " پێویستە هەموو ناوچە و پێکهاتەکان لە سوریا لە رێگەی دیالۆگەوە نوێنەرایەتی بکرێن" هەروەها ئەوەشی گوت " ئێمە پەیوەندی و گونجانمان لەگەڵ رژێمی ئەسەد نەبوو و ئێمە ئەو هێزانە بووین کە زۆرترین پێکدادانمان لەگەڵیان هەبوو".
لە درێژەی قسەکانیدا فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵ دەدەین لەگەڵ هێزە نوێیەکان بەشداریی پرۆسەی سیاسی بکەین چونکە سووریا لە دۆخێکی نوێدا دەژی.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەڕەشەکانی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی هاوپەیمانی تورکیا لە سوریا بۆ سەر هێزەکانی ڕۆژئاوا تا دیت پەرە دەستێنێت و لە دوایین رووداویشدا ئەمشەو هێرش کرایە سەر کۆبانێ.