دڵشاد شەهاب ڕایگەیاند ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تەندروستی سەرۆکی هەرێم بڵاوکراوەتەوە بە تەواوی دوورە لە ڕاستی.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی کانوونی دڵشاد شەهاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هەرێم ڕایگه‌یاند: چه‌ند پێگه‌یه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆیه‌كیان ده‌رباره‌ی ته‌ندروستیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و ده‌نگۆیانه له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دوورن و سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە چەند ماڵپەرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دواتر خاتوونێکی عەرەب بڵاویانکردەوە کە نێچیرڤان بارزانی تووشی جەڵتەی میشک بووە و ئەمڕۆش چەند ماڵپەرێک هەواڵی تووشبوونی سەرۆکی هەرێمیان بە جەڵتەی دڵ بڵاوکردەوە.