حکومەتی عێراق بڕی ٤٣٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران نارد

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕی ٤٣٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ تەواوکاری کورتهێنانی مووچە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی  (سپی)، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی (٤٣٠) ملیار دیناری بۆ تەواوکاری کورتهێنانی مووچە خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم. 

ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بۆ پڕکردنەوەی تەواوکاری کورتهێنانی مووچەی هەردوو مانگی (تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی) ئەمساڵی مووچەخۆران تەرخاندەکرێت. 

هەروەها هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەکەیدا بابەتی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆران یەکلادەکاتەوە و بڕیارە بە زووترین کات لیستی مووچەی مووچەخۆران بڵاوبکاتەوە.



PM:01:25:11/12/2024