گەرمیان.. بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨ كەسی دیکە بریندار بوون

ئۆتۆمبێلێک لە کەلار وەرگەڕا، کە بەهۆیەوە دووکەس گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون، هاوكات بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە دوو كەس بریندار بوون.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوی سەختی هاتووچۆدا ١٠ كەس بریندار بوون و دەستیان بە چارەسەریان كردووە.

لای خۆیەوە، ڕزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید ھەژار لە کەلار وتویەتی،" ئەمڕۆ نزیکی کاتژمێر ٥ی ئێوارە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لە گەڕەکی بەردەسووری کەلار، وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندارن، كە دۆخی هەندێكیان خراپە".

ئاشكراشی كردووە،" هەر ئێوارەی ئەمڕۆ دوو گەنجیش گەیەندرانە نەخۆشخانە، کە بە ماتۆڕسکیل تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ببوون، هەردووکیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکییدان".



PM:07:12:11/12/2024