سلێمانی.. تەرمی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆتۆمبێڵەکەی خۆی دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتییەک کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بوو لە سلێمان لە نێو سەندقی ئۆتۆمبێڵەکەی خۆی دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ( سپی) ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی کارمەندێکی هێزی ئەمنی لە سلێمانی و نزیک عەلوەی سلێمانی لە نێو سەندوقی ئۆتۆمبێڵەکەی دۆزرایەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان ناسنامەی تەرمەکە ناسراوەتەوە و ئەندامی هێزێکی ئەمنی سلێمانییە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەرمی کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، شوێنەواری چوار فیشەکی لەسەر جەستەی بووە. 





PM:07:28:11/12/2024