سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست توركیا هێرشەکانی بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردەوە

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، سوپای تورکیا لە دوێنێ چوارشەممەوە هێرشەکانیان بۆ سەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرقۆزاک دەستپێکردووە و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاژانسی (هاوار نیوز)، لە هەواڵێکیدا بڵاویکردوە" لە دوێنێ و چوارشەممەوە سوپای تورکیا و گروپەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرقۆزاک دەستپێکردووە و چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە دەبنەوە". 

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە" سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، سوپای تورکیا و گروپەکانی تورکیا پابەند نەبوون پێیەوە و ئاگربه‌سته‌كه‌یان پێشێلكردووە". 

ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە پارێزگای مەنبەج کراوە.



PM:01:51:12/12/2024