سبەینێ زیاتر لە ١٠ وڵات بۆ پرسی سوریا کۆدەبنەوە

لە چوارچێوەی ڕوداوەکانی تایبەت بە دۆخی سوریا بریارە سبەی شەممە کۆبونەوەیەکی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە ئوردن بەڕێوەبچێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئوردن بریارە سبەی شەممە کۆبونەوەیەکی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی سوریا لە عەقبەی ئوردن بەڕێوەبچێت و تیایدا وەزیرانی دەرەوەی لیژنەی پەیوەندی وەزیرانی عەرەبی لەخۆ دەگرێت.

لیژنەی پەیوەندیی وەزیرانی عەرەبی سەبارەت بە سوریا بریتین لە: ئوردن، سعودییە، عێراق، لوبنان، میسر، و سکرتێری گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی، وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات، قەتەر و بەحرەین، سەرۆکی ئێستای لوتکەی عەرەبی.

لە کۆبونەوەکەدا هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئەمریکا و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان بەشداری دەکەن.

باس لە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی لە سوریا بە گوێرەی بریارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش بکرێت کە تیایدا بونیاتنانەوەی سوریایەکی یەکپارچە کە تێیدا مافەی هاولاتیانی لەبەرچاو بگیرێت بەشێک لە تەوەری کۆبونەوەکان دەبێت.



AM:10:24:13/12/2024