بارزانی، دانای ئەحمەد مەجید دوور لە چاوی کامێراکانی پارتی دەبینێت

بەبێ ئامادەبوونی میدیاکانی پارتی، دوێنێ پێنج شەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییەکانی دۆخی سووریا کراوە. 

بەپێی هەواڵی سەرچاوە نزیکەکان لە بزوتنەووەی گۆڕانەوە، ئێوارەی دوێنێ لە پیرمام مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان (بەوەکالەت) كۆبوونەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە دیدارەکەدا گۆڕانکارییەکانی ئێستای سوریا تەوەری سەرەكی نێوان هەردوولا بووە.

تائێستا هیچ میدیایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان باسیان لە کۆبوونەوەی بارزانی و دانای ئەحمەد مەجید نەکردووە. 

دانا ئەحمەد مەجید لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تەنها یەك كورسی لە بازنەی سلێمانی بەدەستهێناوە و بڕیاریداوە بەشداری لە كابینەی نوێی حکومەتدا نەكات.



PM:02:54:13/12/2024