لە بەردەم چێشتخانەی زەیتوونە لەسنوری داقوق، کەسێکی خۆکـوژ بەتەقەی هێزە سەربازییەکان کوژرا.
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، "دەزگاكە بە هەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک و فەوجی تەکتیکی، ئۆپراسیۆنێکی قارەمانانەی ئەنجامدا کە بوە هۆی لەناوبردنی تیرۆرستێک".
ئاماژەی بەوەشكرد، "كردەكە لەسەر بنەمانی زانیاری هەواڵگری و فەرمانی دادوەر ئەنجامدراوە و پێش ئەوەی كەسەكە كارەكەی ئەنجامدا كە مەبەستی خۆتەقاندنەوە بو لە بەردەم دادگای داقوق، ڕێگری لێكرا و لەناوبرا".
بهپێی راگهیهنراوهكه؛ كەسهكه بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوەوە ویستوەیەتی لەبەردەم دادگای داقوق خۆی بتەقێنێتەوە.
ئەوەش لە کاتیکدایە پێدەچێت دوابەدوای ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو و بەتایبەت دەسەڵاتگرتنی هێزە توندرەوەکان لە سوریا ئەو جۆر لە ڕووداوە تیرورریستانە دوای ماوەیەکی زۆر لە عێراق دەستی پێکردبێتەوە.