وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
پێشبینی دەکات سبەینێ بەفربارین هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
ئەمشەو ١٣ی کانوونی یەکەم لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین پێشبینییەکانی کەشوهەوای
رۆژانی داهاتووە لە هەرێم بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە پێشبینى دەکرێ سبەى بەیانى ئاسمانى
هەرێم پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور بێت لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویەکانى
ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم لە کاتەکانى نیوەڕۆدا.
وەزارەتەکە ئاماژە بۆ ئەوەش
دەکات" هەروەها پێشبینى هەڵکردنى بایەکى بەهێز
و سارد دەکرێ لە ناوچەکانى باکورى ڕۆژئاوای هەرێم کە خێراییەکەى دەگاتە ٧٠کم/س وە
لە کاتەکانى ئێوارەدا خێرایى ئەم بایە لاوازدەبێت و دەگاتە (٢٥-٣٠) کم/س بەرەو
ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان دێت".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
هاوکات ڕێژەی بارانبارین لە هەندێک لە ناوچەکەنی هەرێم بڵاودەکاتەوە، بەو پێیە لە
قەڵادزێ بە ڕێژەی ٨.٨ زیاترین رێژەی بارانبارین و لە کەرکوک کەمترین ڕێژەی
بارانبارین تۆمارکراوە.
بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک
لەناوچەکانى هەرێم
سلێمانى 1.2 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
بارزان 0.2 ملم
بازیان 0.8 ملم
حاجى ئۆمەران 5.4 ملم
پێنجوێن 7.2 ملم
قەڵادزێ 8.8 ملم
مێرگەسور 5.6 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ باریوە