هاکان فیدان رایدەگەیەنێت، دەبێت بیانییەکانی ناو یەپەگە سوریا جێبهێڵن، دەشڵێت" لە ئەنجامی هەنگاوەکانی حکومەتی دیمەشق، یەپەگە رووبەرێکی ئەوتۆی بۆ نامێنێتەوە".
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوابەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند"کەس هێندەی ئێمە تەحریر شام ناناسێت.
جەختیشی کردەوە لەوەی"دەبێت بیانییەکان و ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە یەپەگە جێبهێڵن".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" لە ئەنجامی هەنگاوەکانی حکومەتی دیمەشق، یەپەگە رووبەرێکی ئەوتۆی بۆ نامێنێتەوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دەبێت یەپەگە چەکەکانی رادەستی حکومەتی ناوەندیی سووریا بکات".