بەهۆی دواکەتنی مووچە بایکۆت لە سنووری سلێمانی فراوانتر بوو و کارمەندانی نەخۆشخانەی منداڵبوون بایکۆتی دەوامیان کرد.
کەمێک بەر لە ئێستا کارمەند و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە سلێمانی لەگەڵ دەستپێکی دەوام بایکۆتیان ڕاگەیاند و کارەکانیان بە جێهێشت.
هاوکات زۆرینەی قوتابخانەکانی سنووری پاریزگای سلێمانی نزیکەی دوو هەفتەیە بایکۆتی دەوامیان کردووە و دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی خوێندکاراندا داخراون.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لەناوەڕاستی مانگی ١٢داین و تائێستا مووچەی مانگی ١٠ دابەش نەکراوە و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان چارەنووسی ٣ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی یەکلایی نەکردووەتەوە.