کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە نمەباران و ئەگەری بەفربارین هەیە و خێرایی با چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، کەشی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان, لە ناوچەکانی ڕۆژ هەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ( ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین و هەندێک لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە ) نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت, هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە .
ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٤- ٥) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
و خێرای با لە دوایی نیوەرۆ لە هەندێ ناوچەی رۆژئاوای هەرێم چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥ کم/س.
سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١١ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -١ پلەی سیلیزی
سۆران : ٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٦ پلەی سیلیزی