سلێمانی.. خانمە ڕۆژنامەنووسێک گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری کەناڵی عێراقییە، ئەسیل عیماد، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەسیل عیماد، دوای ماوەیەکی زۆر لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی، ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانی لەدەست دا.

ئەسیل عیماد لە ماوەی چەندان ساڵی ڕابردوودا وەک پەیامنێر و پێشکەشکاری بەرنامە لە کەناڵی عێراقییە کاری کردووە.
تەرمی ئەو خانمەڕۆژنامەنووسە هەر ئەمرۆ بۆ زێدی خۆی گەڕێندرایەوە.




PM:12:31:14/12/2024