ئەمڕۆ شەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان (كه‌ركوك و به‌غدا)، پێنج ئەندامی خێزانێک لە ڕووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سەرەکی (كه‌ركوك و به‌غداد) له نزیك قه‌زای خورماتوو، ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا.
هەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە هاوڵاتییەک گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه سەرجەمیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
لە ئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه و تەرمی هاوڵاتییەکەش ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.