تەرمی نایلە مستەفا و کچەکەی نور کاوێز کە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لەگەڵ کۆمەڵێک کۆچبەردا گیانیان لەدەستدا لە کەنارەکانی یۆنان، ئەمڕۆ تەرمەکەیان لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئەسپەردەی خاک کران.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای لوتكەی بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، تەرمی نایلە مستەفا و نور کاوێزی کچی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەیەندراونەتەوە هەرێمی كوردستان.
ئەو دایك و منداڵە دانیشتوی چەمچەماڵ بوون، رۆژی ٢٨ی مانگی رابردوو لە روداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێکی كۆچبەراندا لە باكوری دورگەی سامۆسی یۆنان لە دەریای ئیجە لەگەڵ دوو كۆچبەری دیكەدا خنكان.
هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو دایک و منداڵە دوای ئەوەی نوێژی مردویان لەسەر کرا لە گۆڕستانی گەورەی سەروچاوە لە سنووری ڕانیە لە تەنیشت یەک بە خاک سپێردران.