بڕیاری خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم درا

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی ١٢٥ ملیار دینار، بەمەبەستی دابینکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم. 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە" حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دوایین گوژمەی پارەی جوتیارانی هەرێم خەرجدەکات کە بڕەکەی ١٢٥
 ملیار و ٨٥٢ ملیۆن و ٩٩٧ هەزار دینارە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی ڕێککارەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو بڕە پارەیە بۆ جوتیارانی سلێمانی بڕی ٤٧ ملیار و ٦٤٢ ملیۆن و ٤٢١ هەزار دینار تەرخاندەکرێت و بۆ هەولێر ٤٤ ملیار و ٤٥ ملیۆن و ٤٣ هەزار دینار و پارەى جوتیارانى دهۆکیش ٣٤ ملیار و ١٦٥ ملیۆن و ٥٤٣ هەزار دینارە.



PM:03:25:14/12/2024