ڕێکخراوەکانی ناوەندە تەندروستییەکان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنن" تا سێ موچەی كۆتایی ئەمساڵ وەرنەگرین، ناگەڕێینەوە سەر كارەكانمان".
ئەمڕۆ شەممە سەندیكاكانی پزیشكانی گشتی، كارمەندانی تەندروستی، پزیشكانی ددان، دەرمانسازان، بایۆلۆجی و كۆمەڵەكانی كارگێڕانی تەندروستی، كیمیایی و فیزیایی، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند" بەهۆی خەمساردی و گوێنەگرتن لە خەمی هاوڵاتییا بڕیارمانداوە بایكۆتی دەوام لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندەكانی تەندروستیدا بكەین، بە ڕەچاوكردنی هێشتنەوەی دەوام لە شوێنە هەستیارەكاندا".
دەشڵێن" بایكۆتی دەوام بەردەوم دەبێت تا كاتی پێدانی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، لەگەڵ دیاریكردنی چارەنووسی مووچەكانی ساڵی داهاتوو، دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە ئەگەر داواكانمان جێبەجێنەكرا، ئەوا هەڵوێستی نوێ ڕادەگەیەنین".
لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە