هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەی کەناڵی جەزیرە بڵاویکردووەتەوە، گوایە هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاسانکاری بۆ ماهر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد کردووە بەرەو عێراق هەڵبێت دوورن لە راستییەوە.
هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کەناڵی جەزیرە تۆمەتی بێ بنەمای خستووەتە پاڵیان کە دەڵێت، هەسەدە لەگەڵ رژێمەکەی بەشار ئەسەد مامەڵەی مادەی هۆشبەریان کردووە.
هەسەدە راشیگەیاندووە، پێویستە لەم کاتە ناسکەدا راگەیاندنەکان واز لە بەخشینەوەی تۆمەتی بێبنەما بهێنن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە و تێکدەرانە بڵاونەکەنەوە.