لایەنگران و پاشماوەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد بۆ یەکەمین جار هێرشێکیان ئەنجامدا کە بوە هۆی کوژرانی ژمارەیەک چەکداری تەحریر شام
مالپەری سکای نیوزی عەرەبی بلاویکردەوە: 17 چەکداری سەر بە هێزەکانی تەحریر شام لە بۆسەیەکدا لەلایەن پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی ئەسەدەوە لە جەبلە و لادێکانی لازقیە کوژران.
ئەمەش یەکەم هێرشی لەو شێوەیە بو دوای ڕووخانی ئەسەد ئەنجامبدرێت.
لەکاردانەوەی ئەو هێرشانەش، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا هەڵمەتێکی پاککردنەوەی لازقیە و لادێکانی لە پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد ڕاگەیاند.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمرۆ محەمەد جۆلانی سەرۆکی دەستەی تەحریر شام رایگەیاند: سەرجەم گرپە چەکدارەکانی سوریا دەبیت لە چەک داماڵدرین و لە ناو سوپای نوێی نیشتمانی سوریادا تێکەڵبنەوە.