عەلی ڕەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست کە پێشتر وانەبێژبوون ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەم شایستەی دارایی وانەبێژان بۆمانگی ۷ و ٨ی ٢٠٢٤ لەسلێمانی و دووشەممە وسێشەممەلە هەولێر ودهۆک دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد شایستە داراییەکە بۆ ماموستایانی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسن ٢٠٠ هەزار و دیبلۆم ١٧٥ هەزار بۆ هەر مانگێک دابەش دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێدایە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٥ ڕۆژ لە مانگی ١٢، مووچەخۆرانی هەرێم تا ئێستا مووچەی مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە.