بایکۆت لە سلێمانی فراوانتر دەبێت

بایکۆت لە سلێمانی فراوانتر دەبێت و هەریەکە لە پۆلیسی ١٠٤ و نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون و تۆماری خانووبەرەی یەکی گرتەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤  بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە  پۆلیسی ١٠٤ بایکۆتی دەوامیان کرد.

لەلایەکی دیکەوە هەر یەکە لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون، تۆماری خانووبەرەی یەک لە سلێمانی، فەرمانگەی دادنووس و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و بەشێکی زۆری قوتابخانەکان بایکۆتی دەوامیان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ناوەڕاستی مناگی ١٢ داین، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی ١٠ دابەش نەکراوە.




AM:10:02:15/12/2024