کارەبای نیشتمانی تووشی کێشە بووە و کوژانەوەی گشتی روویداوە

کارەبای نیشتمانی بەهۆی کێشەی دانەگازەوە تووشی کێشە بووە و کوژانەوەی گشتی روویداوە.
 
غالب محەممەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کاتژمێر ٣٠ :٤ کێشەی لێچوونی گاز لە کۆمپانیای دانەگاز هەبوو، سەرەتا بەشێکی سەرچاوەکانی کارەبا کوژانەوە، دواتر بووە کوژانەوەی گشتی".

لە ماوەی ئەمساڵ، ئەمە یەکەمجارە تۆڕی کارەبای سەرتاسەریی هەرێمی کوردستان دەکوژێتەوە، بەپێی زانیارییەکان بۆ کارکردنەوەی دوای چارەسەرکردنی کێشەکە، بەلایەنی کەمەوە ٢٤ کاتژمێر پێویستە تاوەکو کارەبا لە هەموو هەرێمی کورستان بدرێتەوە.

 




AM:10:53:15/12/2024